ئەو لاپتۆپانەی لە كاغەز دروستكراون
دیزاینەرێكی چینی بەناوی Je sung park لەو بڕوایەدایە كە مرۆڤ پێویستی بە لاپتۆپی یەكجار بەكارهێنانیش دەبێت. هەربۆیە جۆرە لاپتۆپێكی بەرهەم هێناوە كە پێكهاتەكەی لە كاغەزە و ژینگە پارێزە، چونكە دوای تێكچوونی ئیدی شوێنەوارێكی لە پاش بەجێنامێنێ لە ژینگەدا و دەتوێتەوە. لە لاپتۆپەكەدا هەر شوێنێك كە خراپیش بێت بە ئاسانی چاك دەبێتەوە. چونكە بە كاغەز چاك دەكرێتەوە.