تەبلێتەكەی Optimus pad توانایەكی بەرچاو
تەبلێتەكە قەبارەیەكی مامناوەندی هەیە، شاشەكە دوو جۆری دە ئینجی و حەوت ئینجی هەیە. پێكهاتەی تەبلێتەكە وەك تەبلێتە هاوشێوەكانی لە ئەلەمنیۆم پێكنەهاتووە، بگرە جۆرە پلاستیكێكی پتەوە، بە بەراورد بە نوتی بوك و تەبلێتەكانی كە لە بازاڕدان لە پێشەوەیە. ئەوەی لەو تەبلێتەدا زیاتر سەرنجت ڕادەكێشێ بوونی دوو كامێرایە لەو تەبلێتەدا، كە وێنە و فیلمی سێ ڕەهەندی پێدەگیرێت. هەروەهانی بوونی پایەیەك لە ناوەندی تەبلێتەكە بۆ ڕاوەستانی تەبلێتەكە خاڵێكە كە LG بە باشی بە گرنگی زانیوە، چونكە بوونی ئەو پایەیە بۆ وێنە و فیلم هەڵگرتن زۆر سوودمەندە. دوو كەلێنی microUSB و كەلێنێكی HDMI و لەگەڵ 6 شوێن بۆ پێوەنددانی Dock تێدایە. شاشە سێ ڕەهەندییەكەی پێویستی بە چاویلكەی تایبەت نییە هەرچەندە كۆمپانیا بۆخۆی چاویلكەیەكی تایبەتی لەگەڵدا داناوە. باترییەكەی بۆ ماوەی 8 كاتژمێر سەیری فیلم كردن دانابەزێت، لە حاڵەتی ئاساییشدا بۆ چەندین ڕۆژ شەحنی نایەتە خوار.