تەنكترین و سووكترین تەبلێت

تەنكترین و سووكترین تەبلێت
كۆمپانیای بەناوبانگی ژاپۆنی توشیبا، تەبلتێكی نوێی هێنایە بەرهەم كە دەكرێ بڵێین هەتا ئێستا تەنكترین و كەمكێشترین تەبلێتە لەجیهاندا. تەبلێتە نوێیەكە بەناوی Regza At700 كەوته بازاڕەوە، تەبلێتەكە شاشەكەی 10 ئینجە، كێشەكەی تەنیا 558 گرامە، و ئەستوورییەكەی تەنیا 7.7 ملمە، باریكترین تەبلێتە لە جیهاندا. شاشەی ئەو ئامێرە تەواو لەمسیە.
تەبلێتی ناوبراو لە دەبڵ پرۆسیسەری 1،2 سوود وەردەگرێ و ڕامەكەی یەك گیگابایتە، و 32 گیگابایت هاردەكەیەتی. تەبلێتەكە كامێرایەكی 5 مگاپیكسلی هەیە و شوێنی micro HDMI هەیە، جگە لەوەش كەلێنی micro USB لەگەڵدایە و كارت میمۆری Micro SDیش دەخوێنێتەوە.
Top