نوت بوكی ASUS B53J نادزرێت

نوت بوكی ASUS B53J نادزرێت
لەم سەردەمەدا بەڕێوەبەرێكی باش بەو كەسە دەگوترێت كە لاپتۆپێكی جێگەی متمانەی هەبێت، چونكە هەڵگرتنی داتاكان و دزە نەكردنی داتاكان بۆ دەرەوە لە هەموو شتێك گرنگترە. كۆمپانیای Asus لەم ماوەیەدا هەوڵیداوە لاپتۆپ و نوتی بوكی تایبەت بە بەڕێوەبەران و بازرگانان بەرهەم بێنێت، نموونەیەكی ئەو نوتی بوكانەش جۆری B53Jیە، چونكە نوتی بوكەكە تایبەتە بە بەڕێوەبەران، بۆیە كیبۆردێكی تەواویان لەگەڵ داناوە، بەڵام گرنگترین خاڵی ئەو نوتی بوكە مەسەلەی ئەمنیەتییەتی. لەو نوتی بوكەدا سەرەڕای بوونی پەنجەمۆر بۆ كردنەوەی ئامێرەكە، كارتێكی تایبەتیش بەناوی Smart card Accessی لەگەڵە، كە بەبێ بوونی ئەو كارتە ناكرێت نوتی بوكەكە هەڵبكرێت. گرنگییەكی دیكەی نوتی بوكەكە بوونی تەكنۆلۆژیای دژی دزینە، ئەوكاتەی كە نوتی بوكەكە دزرا، هەر كاتێك دزەكە بیهەوێت نوتی بوكەكە هەڵبكات گشت زانیارییەكانی سەر نوتی بوكەكە دەسڕێنەوە. كیبۆردی نوتی بوكەكە دژی ئاوە، هەروەها دژی زەربەیە، باتری ئەم نوت بوكە هەتا سێ بەرابەر زیاتر لە نوت بوكە ئاساییەكان خۆڕادەگرێت.
Top