فەرهەنگی دیجیتال:یگاپێكسل (megapixel) چییە؟
بۆ ڕوونكردنەوەی ئەم وشە تەكنۆلۆژییە نوێیە دەبێ بڵێین، میگاپیكسل ئەوە دەردەخات كە وێنەكە چەندە گەورەیە، وێنە دیجیتالییەكان لە خاڵی بچووك بەناوی پیكسل پێكهاتوون، هەركام لەو پیكسەلانە دەكرێت ڕەنگ و ڕووناكی تایبەت بەخۆیان هەبێت. بە لە پەنای یەك بوونی پیكسلەكان وێنەیەك دروست دەبێت. كاتێك دەڵێن كامێراكە 12 میگاپیكسلە، بەو مانایە كە وێنەی ئەو كامێرایە لە 10 ملیۆن پیكسل واتە خاڵی بچووك پێكهاتووە بۆ نموونە كامێرای سۆنی 12 میگاپیكسل هەیە، وێنەی ئەو كامێرایە كە دەیگرێت خاوەنی چوار هەزار ڕیزی ئاسۆیی و سێ هەزار ڕیزی ستوونییە، (3×4 =12) لە جیهانی دیجیتاڵدا بە ملیۆن دەڵێن میگا (mega).