ویندۆز 8 باشتر بناسن

ویندۆز 8 باشتر بناسن
ئەو پرسیارەی سەرەوە تاراددەیەك سەیرە، ویندۆز8 هێشتا بەو جۆرەی پێویستە نەكەوتۆتە بازاڕ و مایكرۆسۆفت تەنیا ڤێرژنی ئەزموونی ئەو ویندۆزەی بڵاوكردۆتەوە، درەنگ یان زوو ویندۆز8 جێگە بە ویندۆز7 چۆڵ دەكات، كەوایە پێویستە هەر لە ئێستاوە بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی بزانین.
1- نەمانی شریتی start لە ویندۆز 8دا: شریتی start لەمێژە لە ویندۆزدا هەیە واتە لە ویندۆز 95ـەوە بگرە هەتا ویندۆز7 بەڵام لە ویندۆز8 دا ئەو شریتە بۆ هەمیشە نەماوە و شوێنی ئەو بە لاپەڕەیەكی گەورەی سەرنجڕاكێش پڕكراوەتەوە. بە ئاسانی دەتوانی پرۆگرامەكان بدۆزیەوە، فایلەكان هەموویان لەبەردەستدان.
2- بەڕێوەبەرێتی بەكارهێنەر، قفڵكردنی ویندۆز: لە ویندۆز8دا وێنەی بەكارهێنەری ئەكتیڤ لەسەر شاشەكە دەبیندرێت، ئەگەر بتەوێ وێنەكە بگۆڕی، یان بەكارهێنەرێكی دیكە بۆ ویندۆزەكە زیاد بكەی، پێویست بە كۆنترۆڵ پەنەڵ ناكات. بگرە تەنیا بە كلیك كردنی وێنەكە شریتێك بۆ گۆڕینی وێنەكە و قفڵكردنی كۆمپیوتەر و چەندین فەرمانی گرنگی دیكە هەیە.
3- سڕینەوەی شوێن پێی خۆت لە ویندۆزدا: مانەوەی شوێن پێت لە پرۆگرامەكانی ئینتەرنێت و هەروەها فایلە چاوبەسەرداخشێندراوەكان یەكێك بوو لە گرفتەكانی ڤێرژنەكانی پێشووی ویندۆز. بەڵام لە ویندۆز8دا بە ئاسانی دەكرێ ئەم بەشە ئەكتیڤ نەكرێت و ئیدی كۆمپیوتەرەكەت هەمیشە لە شتی زیادە دەپارێزرێ. ویندۆز8 گەلێك تایبەتمەندی هەن كە بە بەراورد بە ویندۆز7 تەواو گۆڕانكاری تێدا پێكهاتووە.
Top