سامسۆنگ پێشانگای “هاوسەنگی نوێ دۆزراو” لە هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024 دەکاتەوە
پێشانگاکە ئەزموونێکی هونەری پێشکەش سەردانکاران دەکات کە فەلسەفەی دیزاینی سامسۆنگ بەرجەستە دەکات
هەولێر،کوردستان، 23ی نیسانی 2024: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پێشانگای دیزاینی "هاوسەنگی نوێ دۆزراو Newfound Equilibrium "ی خۆی لە میانی چالاکی Fuorisalone 2024 کە هاوکاتە لەگەڵ هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024 ، کە لە 16 تا 21ی نیسان بەڕێوەدەچێت، پێشانگاکە لە Le Cavallerizze لە مۆزەخانەی نیشتمانی زانست و تەکنەلۆجیای لیۆناردۆ داڤینچی لە شاری میلانۆی پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
لەم چالاکییەدا، سەنتەری دیزاینی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ پەردە لەسەر ئەو پێشانگایەێ لادا کە تیشک دەخاتە سەر فەلسەفەی دیزاینی سامسۆنگ کە کڕیار ناوەندیەتی ، "ناسنامەی دیزاینی سامسۆنگ 5.0: بنەڕەتی∙داهێنەر∙هاوسەنگ" "Samsung Design Identity 5.0: Essential∙Innovative∙Harmonious".
تی ئێم ڕۆه، سەرۆکی سەنتەری دیزاینی کۆمپانیاکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، جەختی لەوە کردەوە کە دیزاین دەبێت بە تەواوی ئەزموونی مرۆڤ تێکەڵ بکات، ئاماژەی بەوەشکرد کە بنەماکانی دیزاینی سامسۆنگ ئەوەیان بەدەستهێناوە. و ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی فەلسەفەی دیزاینی کڕیار-ناوەندی بوونەوە، ئامانجمان ئەوەیە کە داهاتوویەک دابڕێژین کە بە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ ژیانی کڕیارەکانماندا بگونجێت لە ڕێگەی داهێنانی ئامانجدارەوە".
پێنج شوێنی ناوازە کە چەمکی دیزاینی بنەڕەتی و داهێنەرانە و هاوسەنگ بەرجەستە دەکەن
لە هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024، پێشانگای "هاوسەنگی نوێ دۆزراو"ی سامسۆنگ ئاسۆیەکی داهاتوو بۆ سبەینێیەکی گەشاوەتر دەخاتە ڕوو، بە تیشک خستنە سەر هاوسەنگی نێوان مرۆڤ و تەکنەلۆژیا. لە چالاکییەکەدا چەندین ئەزموونی هونەری نمایش دەکرێت کە هەستەکان هان دەدەن، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە بینین و دەنگ و بۆنکردن.
سەردانکاران دەتوانن بە پێنج شوێندا بڕۆن کە ڕۆحی دیزاینی بنەڕەتی و داهێنەرانە و هاوسەنگی سامسۆنگ بەرجەستە دەکەن، بە وردی کارلێکەکانی ڕووناکی و دەنگ و دیجیتاڵی تێکەڵ دەکەن. ئەم شوێنیانە بەناونیشانی “بنەڕەتی”، “داهێنان”، “هارمۆنی”، “خەونی بێکۆتایی” و “بەیانی نوێ”، بە شاشەی داینامیکی و هەستەوەر و کاریگەری ڕووناکی سەرنجی سەردانکاران ڕادەکێشن. لەگەڵ کارلێککردنی سەردانکاران لەگەڵ نمایشەکانی ناو هەر شوێنێکدا، توخمە ڕوونەکان دەگۆڕدرێن بۆ شێوە و پێکهاتەی جیاواز، لە کاتێکدا شێوە دوورەکان وا دیارە نزیکتر دەبنەوە، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات خۆیان نوقم بکەن لە خەونێکی داهاتوویەکی بێکۆتاییدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە.
لە ڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕانی پیشەسازی دەستی لە کۆمپانیای پێشەنگی سیرامیک "میوتینا MUTINA"، و کۆمپانیای ALPI کە تایبەتمەندە لە دروستکردنی داپۆشەری داری؛ و ساردکەرەوەی Bespoke و دولابی جلوبەرگی AirDreser دیزاین کراوەتەوە، بە گرنگیدان بە یەکخستنی هاوسەنگی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا.