له‌م یارییه‌دا گیانله‌به‌ره ده‌گمه‌نه‌كان رزگار بكه

له‌م یارییه‌دا گیانله‌به‌ره ده‌گمه‌نه‌كان رزگار بكه
پاش ئەوەی كە زنجیرە یارییە ئەلكترۆنییەكانی Farm frenzy سەركەوتنێكی بەرچاویان بەدەست هێنا و زۆر لە ئۆگرانی یاری ئەلكترۆنی پێشوازییەكی گەرمیان لێ‌كرد، هەربۆیە كۆمپانیای Alawar هەستا بە بەرهەمهێنانی نوێترین یاری ئەم زنجیرەیە بەناوی Rescue frenzy. یارییەكە تا بڵێی سەرنجڕاكێشە، بەڵام ئەمجارە لەبری پەروەردە كردنی گیانلەبەران و بەدەستهێنانی بەرووبوومی گیانلەبەران، دەبێت ئەو گیانلەبەرانە ڕزگار بكەی كە بەرەو لەناوچوون دەچن، بۆ گەیشتن بەم مەبەستەش تووشی گرفتی زۆر دەبییەوە. جار هەیە دەبێ نەخۆشخانەی تایبەت بە ئاژەڵان دروست بكەی، یان داروبار ببڕی.
ئەنیمەیشنی یارییەكە زۆر سەرنجڕاكێشە، جوڵەی ئەو كەسانەی لە یارییەكەدان بەراستی لە واقیعی نزیكن، بەكارهێنەر دەبێت هەوڵبدات خێرایی خۆی بباتە سەرێ، هەتا 45 قۆناغی یارییەكە كۆتایی پێدێنێ.
Top