كامێرایەك بە زوومی 36xـەوە

كامێرایەك بە زوومی 36xـەوە
زوومی كامێرا واتە هێنانە پێشەوەی سوژەی فیلم هەڵگرتنەوە ڕۆڵێكی گرنگ لە وێنەگرتنی جیهانی دیجیتالیدا دەبینێ، هەتا زومی كامێرا لەسەرتربێ، دەكرێت سوژەی وێنەكە زیاتر نزیك بكەیەوە. بۆ نموونە باڵندەیەك كە لەمەودای چەند سەد مەترێك لە كامێراكە دوورە بەزوومەكەی بیهێنیەوە پێشەوە. بێ ئەوەی كە سوژەكە لە دەستت بڕوات. كۆمپانیای ئۆلمپۆس كە بەمدواییانە ناوبانگی لەجیهانی كامێرای دیجیتالیدا دەركەوتووە كامێرای جۆری SP-810UZی بەرهەم هێنا كە بە ڕواڵەت سادەیە، بەڵام تەكنۆلۆژیای پێشكەوتووی تێدا بەكارهاتووە وەك هەستەوەری CCD، كوالیتی كامێرا 14،5 میگاپیكسلە، بەڵام ئەوەی لە كامێراكەدا زیاتر هەستی بەكارهێنەر ڕادەكێشێ بوونی زومی كامێراكەیە، كە 36xیە. كە ئەو ژمارەیە بۆ كامێرایەكی تاكەكەسی گرنگە. كامێراكە وەك هەموو كامێرا هاوشێوەكانی فول HDیە. خێرایی فیلم هەڵگرتنەوەی 30 فرێم لە چركەیەكدایه، دەكرێ بكرێتە 60 فرێم لە چركەیەكیشدا. كامێراكە سیستەمی هەستەوەری ناسینی ڕووخسار و ناسینی بزەی تێدایە. بە تەلەڤزیۆن پێوەند دەدرێ و چەندین جۆری كارت میمۆری دەخوێنێتەوە.
Top