بەرنامەیەك بۆ گەراندنەوەی فایلەكان

بەرنامەیەك بۆ گەراندنەوەی فایلەكان
ئا/ هاوكار كۆیی
لەكاتی لەناو چوونی داتاكانت لە ناو كۆمپیتەرەكەت بەهۆی فۆرمات بوون یان هەر هۆكارێكی تر دەتوانیت بەهۆی زۆرێك لەبەرنامەی تایبەت داتاكانی لەدەست چوو بگەرێنیتەوە بەرنامەی
( prevent restore ) بۆگەراندنەوەی داتاكان وەك خۆی هەر جۆرە داتایەك بێ هەندێك لە بەرنامەكانی تر تایبەت بەم بوارە تایبەتن بەگەراندنەوەی فایلەكان بە شێوەی دیاری كراو وەك وێنە، نووسین، ڤیدۆ، داتای تر كە دەبێ ئاراستەداری بكرێ بۆ هەر داتاو فایلێك بەڵام بەشێوەی ژمارە دار دەگەرێنێتەوە، بەڵام ئەم بەرنامەیە لەتوانی ئەوەدایە كە وەك خۆی بەناوی خۆی كە پێشووتر هەڵگیراوە بگەرێنێتەوە وە بەبێ ئەوەی هیچ گۆرانكاری بەسەر داتاكە بهێنێت وە بەشێوەیەكی خێرا پشكنین ئەنجام دەدات .
پاش ئەوەی كە بەرنامەكە لەسەر كۆمپیتەرەكەت دامەزراند راستەو خۆ داوای گەرانی هارد و ئەوبەشەی كە دەتەوێ بگەرێنیتەوە دەكات وە پاش گەران داوای هەڵگرتن دەكات لە یەكێك لە پارتێشنەكانی تر جگە لەو پارتێشنەی كە گەرانی تێدا ئەنجام داوە وە پاش هەڵگرتنی داتاگەراوەكان دەبینین هەموو ئەو داتاو فایلانەی كە لەدەست چووبوون دەگەرێنەوە وەكو خۆی وە دوو فۆڵدەر دروست دەكات یەكێكیان بۆ ئەو داتایانەی لە رێگەی ریساكڵ فرێدراون وە ئەوەی تریان بەهۆی فۆرمات لەناو چوون .
Top