ویندۆز8 لــه دایك بوو

ویندۆز8 لــه دایك بوو
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە بەرهەمهێنەری سیستەمی ویندۆزە، سیستەمی ویندۆز7ی وەك دوایین ڤێرژنی سیستەمەكانی زۆر بە تەمەن درێژی نەهێشتەوەو هێشتا سێ ساڵ بەسەر ویندۆز7دا تێنەپەڕیوە كە ویندۆز8ی هێنایە بەرهەم. لەم ڤێرژنە ویندۆز8ـەی كە كۆمپانیا تەنیا بەمەبەستی تاقیكاری بڵاوی كردۆتەوە دەبینین چەندین گۆڕانكاری تێدا پێكهێناوە كە پێشتر لە سیستەمی 7دا نەبوون. ئەمەش بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ویندۆز8ـە.
• گشت ئەپلیكەیشنەكانی ویندۆز7 لەم ویندۆزەدا جێبەجێ دەبن.
• تاسك مەنیجەری ویندۆزەكە ئەو پرۆگرامانەی كە سوودیان لێوەرناگری هەڵدەپەسێرێ (بەمەبەستی خێرایی زیاتر كردن و ئازادكردنی ڕام).
• توانایی Reset and Refresh pc گشت سیستەمەكە پاك دەكاتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ حاڵەتی پێشوو.
• لە یەك كاتدا لە چەندین مۆنیتۆر سوود وەردەگرێ، هەروەها تایبەتمەندكردنی شریتی ویندۆز بۆ چەند میینتۆرێك.
• پشتیوانی كردن لە توانای چەند لەمسی.
• هەروەها كۆمپیوتەرەكانی كە پرۆسیسەری كۆنیشیان لەسەرە و ڕامەكەیان تەنیا 1 گیگایە لەم ویندۆزە سوود وەردەگرن.
• ئەنتی ڤایرۆسی لەخودی ویندۆزەكەدا هەیە، جگە لە چەندین تایبەتمەندی دیكە.
Top