پرینته رێك تایبه ت به مۆبایلی iphone

پرینته رێك تایبه ت به مۆبایلی iphone
له ده‌یه‌كانی رابردوودا زۆربه‌مان بیرمان دێت كه كامێراكانی جۆری كۆداك هه‌ر له‌و كاته‌دا وێنه‌یان ده‌گرت و ده‌یاندایه‌وه ، یانی فیلمه‌كه پێویستی بهوهنهبووكه ببرێته بۆ تاقیگا، خودی كامێراكه ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌نجام ده‌دا، به‌م جۆره كامێرایانه ده‌گوتری Polaroid. كه‌چی له‌مێژ ساڵه ئه‌م تهكنهلۆژیییه باوی نه‌ماوه. بهداهاتنی مۆبایل یه‌ك دوو جار كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی مۆبایل ویستیان ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه بۆ مۆبایل تاقی بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده تێدا سه‌ركه‌وتن به‌ڵام ئه‌وان پێیان وایه ئیدی باوی ئه‌م جۆره وێنه‌یه نه‌ماوه.
مۆبایلی iPhone كه ئێستاكه له‌رێزی یه‌كه‌مه‌كاندایه، جۆره ئامێریكی تایبه‌ت به‌و مۆبایله به‌رهه‌م هاتووه كه وێنه‌كه هه‌ر ئه‌وكات له‌سه‌ر كاغه‌زی تایبه‌ت به‌خۆی پرێنت ده‌كات. ئه‌و ئامێره پێیده‌گوترێ Sophine. كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای mac funamizuه‌وه به‌رهه‌م هاتووه. جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ركی چاپكردنی وێنه‌ی هه‌یه ده‌توانێت له كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مۆبایلهكهشدا ببێته دژه زه‌ربه‌یه‌ك بۆ مۆبایله‌كه.
پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماته ڤیدیۆییه‌كان
چه‌ندین جار ئاماژه‌مان به‌وه‌دایه‌وه كه فۆرماته‌كانی وێنه و ڤیدیۆیی هه‌موو له یه‌ك ستانده‌ر سوود وه‌رناگرن به واتایه‌كی دیكه هه‌موو فۆرماته‌كان وه‌ك یه‌ك نین، هه‌ربۆیه ناچارین بۆ ئه‌وه‌ی كه فۆرماتێك بگۆڕین بۆ فۆرماتێكی دیكه پێویستمان به پرۆگرامێك ده‌بێت كه ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام بدات. ئێستا سه‌دان پرۆگرام هه‌ن كه ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پرۆگرامی Apex video converterیش یه‌كێكه له‌و پرۆگرامانه. ئه‌م پرۆگرامه فۆرماتی زۆربه‌ی فایله ڤیدیۆییه‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها خێرایی و كوالێتییه‌كی باشیشی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه نه‌ته‌نیا كوالیتی پرۆگرامه‌كان تێك ناچێت بگره ده‌بێته هۆی باشتركردنیشیان. ئه‌مه‌ش به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامه‌كه‌یه:
- فۆرماتی چه‌ندین فایل پێكه‌وه ده‌گۆڕێ.
- ئه‌گه‌ری دیاریكردنی خاڵی ده‌ستپێك و خاڵی كۆتایی.
- تونای كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی سیسته‌م پاش كۆتایی كاره‌كه.
- ته‌نانه‌ت فۆرماتی ئه‌و فایلانه‌ش ده‌گۆڕێ كه قه‌واره‌یان له 2 گیگا زیاتره.
Top