بنه‌ماڵه‌ی فیرعه‌ون رزگار بكه

بنه‌ماڵه‌ی فیرعه‌ون رزگار بكه
یه‌كێك له یارییه سه‌رنج راكێشه، داستانییهكان، یاری TheLostKingdomیه كه داستانی یارییه‌كه بۆ چاخی میسری سه‌رده‌می فیرعهنهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه. یارییه‌كه ته‌واو فیكرییه و پێویستی به بیرلێكردنه‌وه هه‌یه. سه‌ره‌تای یارییه‌كه له مۆزه‌خانه‌ی میسره‌وه ده‌ست پێده‌كات، كاراكته‌ری یارییه‌كه له‌سه‌ر دیوارێكی مۆزه‌خانه‌كه كلیلێكی نهێنی ده‌دۆزێته‌وه، كلیله‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی زێڕه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی فیرعهنهكانه كه نه‌خشه‌ی گه‌نجه له‌سه‌ر یه‌كێك له گۆڕه‌كان نووسراوه. پاش دۆزینه‌وه‌ی كلیله‌كه ده‌بێ به دوای گۆڕی یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كاندا بگه‌ڕێی، كه ناوی ranedه، چونكه ده‌رگای ژووری گه‌نجینه‌كه له ژێر گۆڕه‌كه‌ی ئه‌و دایه، هه‌روه‌ها ده‌بێ خێزان و ماڵی فیرعه‌ونیش رزگار بكه‌یت له‌ده‌ست جادوگه‌رێك كه له یارییه‌كه‌دا به نه‌یاری تۆ ده‌ژمێردرێت و دووباره بۆ ژیان بیانگه‌ڕێنیه‌وه، یاریه‌یكه له پێنج قۆناخ پێك دێت، له‌سه‌ر گشت ویندۆزهكانیش كار ده‌كات و گرفتی نییه.
Top