موبه ریدهكانیش ده بنه دیجیتالی

موبه ریدهكانیش ده بنه دیجیتالی
له گه‌رمای تاقه‌ت پروكێنهكهی هاویندا، گرنگترین ئامێر ئه‌و ئامێرانه‌ن كه ئه‌ركیان فێنككردنهوهیه، موبه‌ریده به‌ر له داهێنانی سپلێت، مێژوویه‌كی كۆنی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر دیزاین و شێوازی كاركردنیدا نه‌هاتووه. له‌م دواییانه‌دا كۆمپانیایه‌كی ئێرانی ئامێرێكی تایبه‌ت به شێوازی كۆنترۆڵكردنی مۆبه‌ریده داهێناوه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئامێره:
1- به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی دوای ته‌ڕبوونی پوشهكانی موبهریدهكه خێراییه‌كه‌ی رێك ده‌خات.
2- به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌پێی دانانی تایمه‌ر موبهریدهكه ده‌كوژێته‌وه و هه‌ڵده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه بۆ شه‌وانه زۆر باشه ده‌كرێت كاتژمێرێكی دیاریكراوی بۆ دیاری بكه‌ی كه موبهریدهكه بكوژێته‌وه.
3- ده‌توانرێت له رێگای دووره‌وه كۆنترۆڵی بكه‌ی به ئامێری ریمۆت كۆنترۆڵ، به‌ڵام جیاوازی له‌گه‌ڵ ریمۆت كۆنترۆڵی دیكه ئه‌وه‌یه‌كه ده‌كرێت مۆبهریدهكه له سه‌ربان بێت و خۆت له خواره‌وه بیت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئامێره‌كان له‌یه‌كتر دیار بن بكوژێنه‌وه و ههڵیكهیهوه.
4- هه‌وای ژووره‌كه نیشان ده‌دات كه چه‌ند پله‌یه.
5- به‌پێی گه‌رمی و ساردی كه‌شوهه‌وا ئۆتۆماتیكی خێرایی موبهریدهكه زیاد وكه‌م ده‌كات.
Top