ئایفۆن كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر دەكات

ئایفۆن كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر دەكات
بەبێ هیچ پروپاگەندەیەك بۆ كۆمپانیای apple دەكرێ بڵێین هەموو تەكنۆلۆژییەكانی ئەو كۆمپانیایە لە لوتكە دان. مۆبایلی جۆری ئایفۆن ئێستا لەریزی یەكەمی مۆبایلە هۆشمەندەكانی جیهانە. بەرپرسێكی بواری ئایتی پێیوایە ئەگەر مۆبایلێكی ئایفۆنت پێ بێت، لە هەموو شتێك بێ نیاز دەبیت، چونكە لەگەڵ هەموو تەكنۆلۆژییەك لە پێوەندی دایە. بەهۆی سیستەمیiTeleport دەتوانی بەتەواوی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر بەهۆی ئایفۆنەكەتەوە بكەی. ئەو سیستەمە لە رێگەی تەكنەلۆژیای وایەرلەیس و GPS بە كۆمپیوتەر پێوەند دەدرێت، ئیدی لەمەولا كۆمپیوتەرەكەت دەكەوێتە ژێر فەرمانی مۆبایلی ئایفۆنەكەت. بەهۆیەوە دەكرێ هەموو فەرمانێك بدەیە كۆمپیوتەرەكەت.
Top