هۆشمەندترین پێنووسی جیهان

هۆشمەندترین پێنووسی جیهان
ئەگەر هەتا ئەمڕۆ پێنووس تەنیا ئامێرێك بوو بۆ نووسین، ئەمڕۆكە ئەویش لە جیهانی دیجیتالیدا ئەركی زیاترە. بۆ نموونە ئێوە ئەگەر لە قوتابخانەیەك بن گوێ لە وانەكانی مامۆستا بگرن و بە قەڵەمەكەتان یادداشت هەڵگرنەوە. زۆر باش بوو كە پێنووسەكەت نووسینەكانی ئێوە خەزن كردبان و تەنانەت وتەكانی مامۆستاكەشتی لەخۆیدا هەڵگرتبا.
پێنووسی Live scribe ئەو خەونە دێنێتە دی، پێنووسەكە جگە لە هەڵگرتنەوە یادداشتەكانی ئێوە و دەنگی كەسانی دەوروبەریش خەزن دەكات. هەركاتێك ویستت فایلە دەنگییەكە یان فایلە یادداشتەكان لە پێنووسەكەت وەرگری، دەتوانی. پێنووسەكە وەك هەموو پێنووسی دیكە شوێنی حیبر تێخستنی هەیە و جگە لەوەش دوو میمۆری 4 و 8 گیگابایتی هەیە. كە 400 هەتا 800 كاتژمێر دەنگ لەخۆیدا خەزن دەكات.
Top