كۆمپیوتەرە كوژاوەكانیش پرۆگرام وەردەگرن و خەزن دەكەن

كۆمپیوتەرە كوژاوەكانیش پرۆگرام وەردەگرن و خەزن دەكەن
یەكەی لێكدەرەوەی كۆمپیوتەر كە بە CPU ناسراوە وەك مێشكی مرۆڤ دەچێت، كە كوژایەوە ئیدی ئەركەكانی ئەنجام نادات، بەڵام لەم رۆژانەدا پێدەچێت كۆمپیوتەر هەنگاوێك لە مرۆڤ پێش بكەوێت. ئەویش بەو سیستەمەی كە كۆمپانیای ئەنتەل لە كۆمپیوتەرە نوێیەكانی داناوە، بەدانانی ئەو سیستەمە ئەگەر كۆمپیوتەرێك كوژابێتەوەش دەتوانێ پرۆگرامەكان ئەپدێت بكاتەوە و ئێمێلەكان وەربگرێت و ئەپدێتی تویتەر و فەیس بوك بكات. سیستەمە نوێیەكە كە بە Smart connect ناسراوە كۆمپیوتەرە مردووەكانیش بە زیندوویی رادەگرێت. جگە لەو سیستەمە سیستەمێكی دیكە كە بە Rapid start ناسراوە كۆمپیوتەرەكەت بە هەر خولەكێك یان دوو خولەك لەخەو هەڵدەستێنێت و پرۆگرامەكان نوێ دەكاتەوە. تەنانەت ئەگەر هیچ وزەیەكیش لە كۆمپیوتەرەكەدا نەبێت ئەو ئەركی خۆی ئەنجام دەدات.
Top