پرۆگرامی KMplaer وەك بەهێزترین پرۆگرامی مۆڵتی میدیا

پرۆگرامی KMplaer وەك بەهێزترین پرۆگرامی مۆڵتی میدیا
ئەوانەی كە لەگەڵ جیهانی كۆمپیوتەر ئاشنا بن، دەزانن گرفتێكی سەرەكی فایله دەنگی و رەنگییەكان فۆرماتە جیاوازەكانیانە. واتە هەموو فایلە دەنگی و ڤیدیۆییەكان یەك فۆرمات نین، بگرە هەر كامیان فۆرماتێكی جیاوازیان هەیە. بوونی ئەو هەموو فۆرماتە جیاوازە بۆتە هۆی ئەوەی كە پرۆگرامگەلی جیاوازیش بۆ خوێندنەوەی ئەو پرۆگرامانە بەرهەم بێن. یەكێك لە باشترین ئەو پرۆگرامانەی كە ئەركی خوێندنەوەی فایلە دەنگی و رەنگییەكانی هەیە، پرۆگرامی KMPlayerە، ئەو پرۆگرامە لەگەڵ ئەوەی كە قەوارەیەكی كەم لەسەر كۆمپیوتەر دەگرێت، بەڵام كاراییەكی گەلێك زۆری هەیە. پرۆگرامەكە زۆربەی فۆرماتە دەنگی و رەنگییەكان دەخوێنێتەوە. تاقیكردنەوەی پرۆگرامەكە بێ سوود نییە. ئێوە دەتوانن پرۆگرامەكە لە ئینتەرنێت بە خۆڕایی دابەزێنن و خۆتان بڕیاری لەسەر بدەن.
Top