هەموو شتێك بە كلیكی لای راست ئەنجام بدە

هەموو شتێك بە كلیكی لای راست ئەنجام بدە
كلیك یان “كرتە” بە داگرتنی دوگمەكانی لای چەپ و راستی ماوس دەگوترێن، بەهۆی ئەوەی كە زۆربەی مرۆڤەكان ئەركەكانیان بە لای راست ئەنجام دەدەن، بۆیە كلیكی لای راست لە ماوسدا زۆر ئەركیان پێ سپاردووە، بەڵام ئەگەر پێتوایە ئەو فەرمانانە كەمن و بە تەنیا بەس نین ئەوە دەتوانی بە پرۆگرامی بچووكی Confaver فایل و فۆلدەر و ئەو پرۆگرامانەی كە زیاتر بەكاریان دێنی لە ریزی كلیك راستیان دابنێی. پرۆگرامەكە لەگشت سیستەمێكی ویندۆزدا كار دەكات، بەبێ ئەوەی كە پێویستی بە زانیارییەكی زۆر بێت، تەنیا ئەوەندە بەسە جارێك كلیكی لای راستی ماوس دابگری. پرۆگرامەكە بۆ ئەو كەسانە پێویستە كە زۆر شارەزا نین لەسەر كۆمپیوتەر.
Top