دوو فلاش میمۆری زۆر دەگمەن

دوو فلاش میمۆری زۆر دەگمەن
بەدوای مەرگی فلۆپی دیسكدا، فلاش میمۆری دەكرێ بڵێین هەتا ئێستا باشترین ئامێری داكردن و هەڵگرتنی داتایە كە زۆر بە ئاسانی لەگەڵ كۆمپیوتەر پێوەند دەدرێت و بەهۆی قەبارەی بچووكیەوە بە ئاسانی هەڵدەگیرێت، جگە لەوەش نرخەكەی زۆر لە خوارێیە. ئەندازیارانی بواری ئایتی لە روسیە جۆرە فلاش میمۆرییەكیان دروست كردووە كە تایبەتە بە قوتابیان و ئەو فلاش میمۆرییە لە كاغەز دروستكراوە. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو فلاش میمۆرییە كاغەزیانە هەروەك فلاش میمۆری دیكە قەبارەی 16،8،4 گیگابایتیان هەیە.
فلاش میمۆری دووەم كە بە ئەمنییەتترین فلاش میمۆری جیهان ناسراوە، ئەو فلاش میمۆرییە كە لە وێنەكەدا دەیبینن، فلاش میمۆرییەكە قفڵێكە و هەتا كلیلی تایبەتی خۆی نەیكاتەوە ناكرێتەوە. هەرچەندە ئەو فلاش میمۆرییە زیاتر وەك شتێكی رۆمانسییە، ئەگینا هیچ بوارێكی ئەمنیەتی تێدا رەچاو نەكراوە، چونكە زۆر بە ئاسانی لە رێگەی وایەرێكی USBیەوە دەكرێت لەگەڵ كۆمپیوتەر پێوەند بدرێت.

Top