سامسۆنگ خێراترین DVD writer بەرهەم دێنێ

سامسۆنگ خێراترین DVD writer بەرهەم دێنێ
هەڵگرتنی داتاكان لە ئامرازی CDدا ماوەیەكی زۆری نەخایاند كە DVD شوێنی گرتەوە، لە بواری قەبارە و سایز و دیزاینەوە DVD و CD هیچ جیاوازییەكیان نییە، بەڵام لە بواری هەڵگرتنی داتادا DVD گەلێك جیاوازە، ئامێری DVD writer ئەو ئامێرەیە كە داتاكان دەخاتە سەر دیسكی DVD. لە تازەترین داهێنانی كۆمپانیای سامسۆنگدا خێراترین ئامێری دیڤیدی رایتەر هاتۆتە بەرهەم كە بە super-wretemaster ناسراوە، ئەم رایتەرە لە ماوەی تەنیا 4 خولەكدا دیڤیدیەكی 4.7گیگابایتی رایت دەكات كە ئەمەش خێراییەكی گەلێك زۆرە، بۆیە ئەگەری زۆری هەیە لە لاپتۆپەكانی داهاتوودا لەم جۆرە رایتەرە كەڵك وەربگیرێت.
Top