بە ویستی خۆت دوگمەكانی كیبۆردەكە رێك بخە

بە ویستی خۆت دوگمەكانی كیبۆردەكە رێك بخە
كیبۆردی كۆمپیوتەر دەكرێ بڵێین كاراترین و نزیكترین پارچەی كۆمپیوتەرە كە لەگەڵ بەكارهێنەرەكەی پێوەندی راستەوخۆیان هەیە. گرفتێك لە كیبۆرددا هەیە ئەویش نەگونجانە لەگەڵ دەست و پەنجەی بەكارهێنەرەكەی، واتە بەهۆی ئەوەی پەنجەكانمان جیاوازن و بە قەولی ئەو پەندەی كوردی پەنجەكانی دەست هەموویان وەك یەك نین، كیبۆردیش دەبا بەپێی گونجانی پەنجەكانی بەكارهێنەرەكەی داندرابا، كۆمپانیای فوجیستۆ بۆ چارەسەری ئەم گرفتە كیبۆردێكی نوێی بەرهەم هێناوە. لەو كیبۆردەدا دوگمەكان گۆڕانیان بەسەردا دێت، بەكارهێنەر دەتوانی بەوجۆرەی لەگەڵ پەنجەكانی دەگونجێت دوگمەكان دابنێت. ئەو جۆرە كیبۆردە بۆ ئەو كەسانەی كە ئەركی نووسینیان زۆرە و بە چەندین زمانیش تایپ دەكەن زۆر گونجاوە. یان ئەوانەی كە چەپ دەستن حەز دەكەن دوگمەكانی لای راست بێننە لای چەپەوە. سەرەڕای گۆڕینی دوگمەكان دەتوانن رەنگی دوگمەكانیش بگۆڕن. بۆ نموونە كاتێك كە كوردی تایپ دەكەی، دوگمەكان بە رەنگێكی جیا بن و ئەو كاتانەی كە عەرەبیش تایپ دەكەی دوگمەكان رەنگێكی دیكەیان هەبێت. هەروەها ئەو كیبۆردە زۆر بێدەنگە و لەكاتی تایپكردندا نابێتە هۆی ئازاردانی كەسانی دەوروبەرەكەت.
Top