هاردێكی وایەرلەیس لە یەك كاتدا لەگەڵ سێ ئامێر

هاردێكی وایەرلەیس لە یەك كاتدا لەگەڵ سێ ئامێر
هارد كە لە ئینگلیزیدا بەمانای “سەخت، رەق” دێت، لە زاراوەی زانستی كۆمپیوتەردا بەو پارچەیە دەگوترێت كە وەك كۆگایەك داتاكانی تێدا خەزن دەبێت، هارد تەنیا ئەركی هەڵگرتنی داتاكانە. قەبارەی هاردەكان جیاوازن ئەگەرچی هەموویان یەك ئەرك ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی كە هارد لەگەڵ كۆمپیوتەر یان مۆبایل یان ئامێرێكی دیكە پێوەند بدرێ دەبێ لە رێگەی كێبڵەوە بێت، بەڵام لەم دواییەدا كۆمپانیایەك هاردێكی بەرهەم هێناوە بەناوی Satellite gofix كە بە سیستەمی وایەرلەیس لەگەڵ ئامێرەكان پێوەند دەدرێت. هاردەكە بۆ گواستنەوەی داتاكان زۆر خێرایە. لەگەڵ هەموو ئەو مۆبایل و كۆمپیوتەرانە دەگونجێت كە سیستەمی وایەرلەیس واتە wifiیان هەیە. هاردەكە تا 500 گیگا لە خۆیدا خەزن دەكات. توانای ئەوەی هەیە لە یەك كاتدا بۆ سێ ئامێر ئاڵوگۆڕی داتا بكات.
Top