كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكەی جیهان

كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكەی جیهان
ئەمساڵ كۆمپانیای كولێر مستەر پێشبڕكێیەكی بۆ باشترین و سەرنجڕاكێشترین دیزانینی كەیسی كۆمپیوتەر دانا، گەورەترین دیزاینی كەیسی كۆمپیوتەر كە لەلایەن هۆڵەندییەك بەرهەمهاتبوو سەرنجی زۆر لەوانەی راكێشا كە ئامادەی پێشبڕكێیەكە بوون. كەیسەكە بەهێزی 5.4 گیگاهێرتزی Corei7 ی كۆمپانیای ئەنتەل كار دەكات. دوو كارتی شاشەی هەیە. هاردی ئەو كۆمپیوتەرە 12 ترابایتە.
خاڵی سەرنجڕاكێش لەو كۆمپیوتەرەدا ئەوەیە كە یەك مێزی تەواوە. بەهۆی سیستەمی فێنككەرەوەی ئاوەوە كار دەكات. كۆمپیوتەرەكە خاوەنی سێ مۆنیتەرە واتە شاشە، مۆنیتەرێكی 27 ئینجی و دوو مۆنیتەری 17 ئینجی. شایانی ئاماژە پێدانە كۆمپیوتەرێكی لەم چەشنە زیاتر دەكرێت لە شوێنی داكردنی داتا لە زانكۆیەك دابندرێت..
Top