ئاگاداری ئەنتی ڤایرۆسە ساختەكان بن

ئاگاداری ئەنتی ڤایرۆسە ساختەكان بن
لە جیهانی كۆمپیوتەر و مۆبایل و ئامێرە هاوشێوەكانیاندا هیچ شتێك بەقەد پاراستن و ئەمنیەتی داتاكان گرنگ نییە. ڤایرۆس و ترۆجانەكان هەمیشە لە بۆسەدان بۆ دزە كردنە ناو داتاكانتان. بۆیە سەدان كۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆس هەوڵ دەدەن باشترین ئەنتی ڤایرۆس بەرهەم بێنن بۆ سڕینەوەی ڤایرۆسەكان. ئەوانەی ڤایرۆس بەرهەم دێنن دەمێكە لە رێگەی دروستكردنی ئەنتی ڤایرۆسی ساختە بەكارهێنەرانی تەكنۆلۆژیای سەردەم هەڵدەخەڵەتێنن. بۆیە هەر ئەنتی ڤایرۆسێك نەناسراو بوو دایمەبەزێننە سەر كۆمپیوتەر. هەر ئەنتی ڤایرۆسێك بە خۆڕایی و بێ گرەنتی بوو خۆتانی لێ بپارێزن. كۆمپانیای ئەمنیەتی “جی دیتا” كە بەرهەمهێنی ئەنتی ڤایرۆسە، پرۆگرامێكی بە خۆڕایی داهێناوە بۆ سڕینەوە و ناسینی ئەنتی ڤایرۆسە ساختەكان. بۆیە ئێوە دەتوانن سەر لە سایتی كۆمپانیای ناوبراو بدەن و پرۆگرامەكە دابەزێنن.
Top