لاپتۆپ بە دیزاینێكی فەنتازییەوە

لاپتۆپ بە دیزاینێكی فەنتازییەوە
كۆمپیوتەری PC واتە ئەوكۆمپیوتەرەی كە تەنیا بۆ تاكەكەسێك دەبێت و یەك كەس سوودی لێوەردەگرێت، دوو جۆری سەرەكیان هەیە، Desktop واتە ئەو كۆمپیوتەرەی كە لەسەر مێز دادەنرێت و بەئاسانی راناگوێزرێن. كۆمپیوتەری لاپتۆپیش ئەو جۆرە لە كۆمیپوتەرە كە ئەركی راگواستنی ئاسانە و وزەی پێوییستی لەگەڵ خۆیدایە. ئێستاكە گۆڕانكاری بەسەر دیزاینی هەردوو جۆری كۆمپیوتەردا هاتووە، بەجۆرێك كە نازاندرێت كامە لاپتۆپە و كامە دیسكتۆپ.
ئەو كۆمپیوتەری لە وێنەكەدا دەبینن، جۆرە لاپتۆپێكە كە دیزاینەكەی زۆر سەرنجڕاكێشە. بە ئاسانی دەبێتە سێ پارچە و هەڵگرتن و راگواستنی گەلێك ئاسانە. لاپتۆپەكە بەناوی FENO ناسراوە.
Top