لە بۆشاییدا وێنە بكێشەوە!

لە بۆشاییدا وێنە بكێشەوە!
جیهانی تەكنۆلۆژیای سەردەم ئەوەندە پێشدەكەوێت، جار هەیە لە سنووری خەیاڵیش تێدەپەڕێت. واتە ئەوەی مرۆڤ بە خەیاڵیشیدا نایەت دێتە بەرهەم! بۆ نموونە تەكنۆلۆژیای Zero touch كە دەكرێ بڵێین لەسەرووی خەیاڵەوەیە. تەكنۆلۆژییەكە وەك چوارچیوەیەك دەچێت. كە ناوەندەكەی بۆشە. لەو چوارچێوەیەدەدا چەندین هەستەوەری تیشكی سەرووی سوور داندراوە كە بەهۆیەوە فەرمانەكان جێبەجێ دەبن.
ئامێرەكە سێ كاركردی سەرەكی هەیە، كاتێك لەسەر زەوی دادەندرێ دەتوانی وەك تەختەیەكی نووسین سوودی لێوەرگری، كاتێكیش لەسەر شاشەی كۆمپیوتەر دادەندرێ وەك شاشەیەكی لەمسی سوودی لێوەردەگیرێ و كاتێكیش هەڵدەواسرێ دەكرێ وەك تابلۆیەكی وێنەكێشانەوە سوودی لێوەربگری.
Top