كیبۆردو عەدەسەی تایبەت بە ئایفۆن
عەدەسەی تایبەت بە ئایفۆن
ئەو وێنانەی كە بە كامێرای مۆبایل دەگیرێن، هەرچەندە لە بواری میگاپیكسلەوە لەسەرێ بن، هێشتا گرفتێكی سەرەكیان هەیە ئەویش نەبوونی لێنزێكی باش و گونجاوە، عەدەسەیەك كە بكرێت بەهۆیەوە كوالیتی وێنەكان باشتر بكرێت. كۆمپانیایەك بۆ مۆبایلی جۆری ئایفۆن عەدەسەی DSLRی بەرهەم هێناوە كە دەكرێ بەهۆیەوە باشترین وێنە بگیرێت. لێنزەكە زۆر بە ئاسانی لە مۆبایلەكە جیا دەبێتەوە. تەنانەت لەكاتی وێنەگرتنیشدا دەكرێت بە مۆبایلەوەكەوە پێوەند نەدرێت. بگرە سەربەخۆ ئەركەكەی جێبەجێ دەكات.