سۆنی و TVیەكی وایەرلەیس

سۆنی و TVیەكی وایەرلەیس
كۆمپانیای سۆنی كە كۆمپانیایەكی مەزنی بەرهەمهێنی كەلوپەلی ئەلكترۆنییە، لەمدواییەدا جۆرێكی لە تەلەڤزیۆن بەرهەم هێناوە كە وایەرلەیسە. واتە بۆ وەرگرتنی شەپۆل و وزە پێویستی بە وایەر نییە.
تەلەڤزیۆنی جۆری XEL-1 كە قەوارەكەی 11 ئینجە، بەڵام بارستاییەكەی تەنیا 1.4 ملمە. یانی تەنك وەك پەڕەی كاغەز. دیارە ئەوە یەكەم تەلەڤزیۆنە كە بۆ وەرگرتنی وزە لە سیستەمی بێ وایەر سوود وەردەگرێت. تەلەڤزیۆنەكە وزەی خۆی لە پاترییەك وەردەگرێت كە بەهۆی ئامێرێكەوە بەبێ وایەر شەحن دەبێتەوە.
Top