تەبلێتێكی نوێ بە كیبۆردێكی تایبەتەوە

تەبلێتێكی نوێ بە كیبۆردێكی تایبەتەوە
ئێستا لە جیهانی دیجیتالیدا سەردەم سەردەمی تەبلێتە (Tablet)، پێدەچێ ئەو ئامێرە نوێیە شوێنی لاپتۆپ و مینی بووك بگرێتەوە. لەم دواییانەدا كۆمپانیای سامسۆنگ جۆرە تەبلێتێكی بەرهەم هێناوە كە قەبارەی شاشەكەی 10 ئینجە، ئەم تەبلێتە نوێیە بە (Gloria) ناسراوە، تایبەتمەندی جیاوازی ئەم تەبلێتە لەگەڵ تەبلێتەكانی دیكە بوونی كیبۆردێكی سلایدی تایبەتە. چونكە ئامێری تەبلێت كیبۆردی نییە و تەنیا لە شاشەكەی خۆی وەك كیبۆردی لەمسی سوود وەردەگرێت، پێدەچێت ئەم تەبلێتە شوێنی خۆی بكاتەوە.
Top