پێنووسی گۆرانیبێژ
“تینگ”ناوی ئەو پێنووسە دیجیتالیەیە كە وشە و وێنە دەكاتە دەنگ، لەو پێنووسە وەك MP3 –Playerیش سوود وەردەگیرێ. هەر كە ئەو پێنووسە لەسەر لاپەڕەی كتێبێك داندرا، ئیدی ئۆتۆماتیكی بانكی زانیاری ناو پێنووسەكە بەگەڕ دەكەوێت و دەتوانێ ناوەڕۆكی كتێبەكە لە پێنووسەكەدا خەزن بكەی. تەنانەت دەتوانی وێنە، وشە، مۆسیقیش لەو پێنووسەدا تۆمار بكەی. هەروەها بەهۆی ئەنتەرنێتەوە دەتوانی گۆرانی دڵخوازی خۆت هەڵبژێری و هەر بەو پێنووسە گوێی لێبگری.