ئەو ئەنگوستیلە دیجیتالیەی پارە دەژمێرێ
ئەو ئەلقە دیجیتالیەی كە دەیبینن ئەركی ئەوەیە كە پارە بژمێرێ، هەڵگرتنی ئەو ئەنگوستیلەیە ئاسانترە لە ئامێرێكی گەورەی پارە ژماردن و دەكرێ بۆ هەموو شوێنێكی بەری. ئەو تەكنۆلۆژییەش بەرهەمی وڵاتی چینە. ئامێرەكە زۆر وردە لە ژماردن و تەنانەت پارەی ساختە و تەزویریش جیادەكاتەوە لە پارەی دیكە. شێوازی بەكارهێنانەكەشی ئاسانە، تەنیا وەك ئەلقەیەك لە پەنجەی بخە و بە خێرایی بەستەی پارەكە هەڵدەوە. ئەركی ئەو ئامێرە تەنیا ژماردنی پارە نییە، لە راستیدا بۆ ژماردنی وەرەقەی فۆتۆكۆپی سوودی لێوەردەگیرێ، چونكە جار هەیە نازاندرێ چەند لاپەڕە كۆپی كراوە و دەبێ دانە دانە بژمێردرێن، بەڵام بەهۆی ئەو ئامێرەوە ژماردنەكە زۆر خێراترە.