لاپتۆپێك بە تیشكی خۆر ئیش دەكات

لاپتۆپێك بە تیشكی خۆر ئیش دەكات
لاپتۆپێك بە تیشكی خۆر ئیش دەكات
زانایانی بواری تەكنەلۆژیا لەو بڕوایە دان، ئەو كاتە مرۆڤ دەگاتە لوتكە كە بۆ بەدەستهێنانی وزە لە تیشكی خۆر، یان مادەیەك كە ژینگە پاك رابگرێت، سوود وەربگرێ. هەوڵەكان بۆ گەیشتن بەم مەبەستە لە ئارادان، لەم دواییانەدا كۆمپانیای AUO نوێترین لاپتۆپی بەرهەم هێناوەكە كە وزەكەی خۆی تەنیا لە تیشكی خۆر وەردەگرێ، كیبۆردی ئەو لاپتۆپەش لەمسییە. لاپتۆپەكە تەنیا 2 ملم لە لاپتۆپی ئاسایی ئەستورترە، ئەویش بۆ ئەو ئامێرە دەگەڕێتەوە كە تیشكی خۆر دەكاتە وزە. بەڵام گرفتی سەرەكی لاپتۆپەكە ئەوەیە كە تەنیا لەو رۆژانەدا كە هەتاو هەیە، دەتوانی سوودی لێوەربگری، لە رۆژانی دیكەدا پێویستی بە شەحنكردنەوە هەیە.
Top