سكاینەرێكی بچووك و توانایەكی زۆر

سكاینەرێكی بچووك و توانایەكی زۆر
سكاینەر ئەو ئامرازە كە دەق و وێنەكان لەسەر كاغەزەوە دەگوازێتەوە بۆ ناو كۆمپیوتەر، سكاینەر ئامرازێكی لاوەكی كۆمپیوتەرە لە پەنا كۆمپیوتەر دادەنرێ، گرفتێكی سكاینەر لەوەدایە كە قەبارەكەی گەورەیە بۆ ئەوەی نابێ بەبەردەوامی لەگەڵ خۆت بیگوازیەوە، بەڵام سكاینەری جۆری Copy cat ئەو گرفتەی نەهێشتووە، لەگەڵ ئەوەیدا بچووكە، تایبەتمەندییەكانی زۆر سەرنج راكێشن. بچوكی سكاینەرەكە بۆتە هۆی ئەوەی لەهەموو شوێنێك و هەرچی بتهەوێ سكانی بكەی. بە دوو باتری قەڵەمی ئیش دەكات. دوو سەد لاپەڕە كتێب لە ماوەی چەند چركەیەك دا سكان دەكات. بۆ كاركردن هیچ پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە، بگرە هەر وێنەیەك كە سكانی دەكات لە سەر میمۆری كارتەكەی خۆیدا خەزنی دەكات، میمۆرییەكەی تا 32 میگابایت توانای خەزن كردنی هەیە.
Top