چۆن وێنەیەك بۆ سایتەكەت ئامادە دەكەی

چۆن وێنەیەك بۆ سایتەكەت ئامادە دەكەی
یەكێك لەو شتانەی كە دیزاینەرانی سایت و خاوەن سایتەكان بۆیان گرنگە، سوود وەرگرتن لەو وێنانەیە كە كوالیتییەكەیان لەسەر سایتەكەدا تێك نەچێ، بەتایبەت لەم هەرێمەی ئێمەدا كە تارادەیەك خێرایی هێڵی ئینتەرنێت لە خوارێیە و ئەو سایتانەی كە وێنەی گەورەیان تێدایە دەبنە هۆی ئەوەی كە بەدرەنگی بكرێنەوە. زۆر شێواز هەن بۆ كەمكردنەوەی سایزی وێنەیەك لە سایتدا، بەڵام باشترینیان ئەوشێوازەیە كە بە پرۆگرامی فۆتۆشۆپ دەكرێ كە وێنەكە سایزەكەی كەم دەبێتەوە، بەڵام كوالیتییەكەی دانابەزێت.
دەبێ بەر لە هەموو شتێك وێنەكە بە فۆرماتی RGB خەزن كرابێ، نەك بە فۆرماتی CMYK، چونكە فۆرماتی CMYK زیاتر بۆ چاپكردنی وێنە گونجاوە و قورسە. پاش ئەوەی كە وێنەكەت بە فۆرماتی RGB خەزن كرد، بچۆ سەر بەشی Save for a web لە مینۆی File دا. یان دەتوانی هەر سێ دوگمەی Alt+CTRL+Shift+S پێكەوە دابگری، كە بەشی Save for a web كرایەوە، لەوێدا دەتوانی سایزی وێنەكە بگۆڕی. لەو بەشەدا دەتوانی گۆڕانكاری لە كوالیت و سایزی وێنەدا بكەی.
Top