دۆزینەوەی كەموكوڕی لە پارچەكانی كۆمپیوتەردا
پرۆگرامی SiSoftware Sandra پرۆگرامێكە بۆ ناسینی كەموكورتی پارچەكانی كۆمپیوتەر. پرۆگرامەكە بەردەوام لە سیستەمەكەدا دەگەڕێ گەر كەموكوڕی لە هەر شوێنێك هەبێ دەستنیشانی دەكات، چونكە زۆرجاران كۆمپیوتەرەكەت تێكچووە بەڵام نازانی هەڵە و كەموكوڕییەكە لە چ بەشێكی كۆمپیوتەردایە. بەتایبەتی ئەو پرۆگرامە بۆ ئەوانە بە سوودە كە تازە كۆمپیوتەریان كڕیوە و شارەزاییان لە پارچەكانی كۆمپیوتەردا نییە، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەزانن كەموكوڕی لە چ پارچەیەك داهەیە.