Alexa toolbar ئامرازێك بۆ ناساندنی سایتەكان

Alexa toolbar ئامرازێك بۆ ناساندنی سایتەكان
جار هەیە لەو ئینتەرنێتەی بەرفرەییەدا بە دوای سایتێكی باشدا دەگەڕێی بۆ دۆزینەوەی وتاری زانستی یا بابەتێك كە بە دوایدا وێڵی یان پرۆگرامێك كە زۆرت پێویستە، بۆ ئەوەی كە بەمەبەستەكەت بگەی، سەر لە دەیان سایت دەدەی كەچی هەر بەو مەبەستەی كە نیازتە ناگەی. كە سایتێكیشت دۆزیەوە نازانی ئەو سایتە و ئەو وتارانەی كە تێیدانە كۆنن یان نوێن. بۆ ناسینی سایتێك بەتەواوی باشترین رێگا ئەوەیە كە فایلێكی بچووك بەناوی Alexa toolbar دابەزێینە سەر كۆمپیوتەرەكەت، بەهۆی ئەو پرۆگرامە بچووكەوە دەتوانی هەموو تایبەتمەندییەكانی سایتێك بناسی وەك:
- مێژووی دروستكردنی سایتەكە.
- دۆزینەوەی لۆگۆی گوگل بۆ هەر سایتێك
- زانینی رێژەی ئەو كەسانەی ئەو سایتە دەكەنەوە. زانینی رێژەی ئەو فایلانەی لەو سایتە دادەبەزێندرێن.
- سەیركردنی ئەو وشانەی لەو سایتەدا بەدوایدا گەڕاون.
- بەراوردكردنی سایتەكە لەگەڵ سێ سایتی دیكە.
- ئاست و پلەی سایتەكە لە جیهاندا و زۆر تایبەتمەندی دیكەش..
Top