لە گوگلدا پەیوەندی تەلەفۆنی بە هەموو جیهانەوە بكەن

لە گوگلدا پەیوەندی تەلەفۆنی بە هەموو جیهانەوە بكەن
گوگل لە تاقیكارییەكی نوێدا خزمەتگوزاری پەیوەندی كردنی بە تەلەفۆن دادەهێنێ، هەرچەندە تاكو ئێستا ئەو خزمەتگوزارییە گرنگە تەنیا لە وڵاتی ئەمەریكا تاقیكراوەتەوە، بەڵام لە داهاتوودا هەموو جیهان دەگرێتەوە.
كۆمپانیای گوگل لەم چەند رۆژانەدا بۆ ئەو كەسانەی Gmailیان هەیە ئەو خزمەتگوزارییەی زیاد كردووە. كۆمپانیای ناوبراو دەڵێت تەنیا لە 24 كاتژمێری یەكەمدا زیاتر لە یەك ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنی لە رێگای خزمەتگوزارییەكەی ئەوانەوە ئەنجام دراوە. بەكارهێنەرانی Gmail لە ئەمەریكادا دەتوانن بە خۆرایی پەیوەندی ناوخۆییان هەبێ. بەڵام بۆ دەرەوە دەبێ پارەیەك بدەن.
Top