پرۆگرامێكی زۆر گرنگ بۆ دابەزاندن لە ئینتەرنێت

پرۆگرامێكی زۆر گرنگ بۆ دابەزاندن لە ئینتەرنێت
رەنگە زۆرجاران ئەوەتان بۆ هاتبێتە پێش كە لە ئینتەرنێتدا خەریكی دابەزاندنی پرۆگرامێكن، بەڵام لەناكاو خێرایی هێڵەكە كەم دەبێتەوە و ماوەیەكی زۆری پێدەچێ تا پرۆگرامەكە دابەزینی، یان ئەوەی كە لەناكاو هێڵی ئینتەرنێتەكە نامێنێ، ئیدی دەبێ سەرلەنوێ فایلەكە داونلۆد بكەیەوە.
پرۆگرامی Orbit Downloader 4.0.0.3 پرۆگرامێكە كە بەهۆی ئەوەوە دەتوانی پرۆگرام و داتاكان لە ئینتەرنێتدا بەخێرایی 2 جار خێراتر لە هێڵی ئینتەرنێتەكە دابەزینی، هەروەها بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێ كاتێك بۆ دابەزاندنی پرۆگرام و داتاكان دیاری بكەی كە لەو كاتەدا دەست بكات بە داونلۆد كردن بكات لەكاتێكی دیاریكراویشدا داونلۆد رابگرێ. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی فایلەكانی flash، music، video دابەزینی كە بە پرۆگرامەكانی دیكەی هاوشێوەی ئەو پرۆگرامە دانابەزن.
Top