گوگل و یاهوو لە یەك سایتدا

گوگل و یاهوو لە یەك سایتدا
ئەو كەسانەی كە سەر لەئینتەرنێت دەدەن بەتایبەتی كە تازە ئاشنابن لەگەڵ جیهانی ئینتەرنێت، بەر لەهەموو شتێك سایتی گوگل دەكەنەوە، گوگل و یاهوو گەورەترین سایتی بەدواداگەڕانن. زۆرجار هەیە بەدوای وێنەیەك لە سایتی گوگلدا دەگەڕێی، كەچی ناگەی بە وێنەی مەبەستت، ناچار پەنا بۆ سایتی یاهوو دەبەی، جار هەیە پێچەوانە. سایتی yahbingoo كە كورتكراوەی یاهوو، بینگ و گوگلە، هەرسێ سایت لەو سایتانە پێكەوە كۆبوونەتەوە و بەدوای هەر شتێكدا بگەڕێی، ئاكامی بەدەست هاتوو هەر سێ سایتەكە نیشان دەدات.
جگە لەسایتی yahbingoo سایتێكی دیكەش هەیە كە سایتی dogpileیە، ئەو سایتەش هەر وەك سایتەكەی پێشوویە، تەنیا جیاوازییەكەی لەوەدایە كە لەو سایتەدا ئاكامی بەدواداگەڕانەكانی هەرسێ سایتی گوگل و یاهوو و بینگ پێكەوە نیشان دەدات، لە كاتێكدا لە سایتی yahbingoo هەركام لە لاپەڕەیەكی بەجیا نیشان دەدات.
Top