Ipodی چوارەمی ئەپڵ بناسن

Ipodی چوارەمی ئەپڵ بناسن
كۆمپانیای ئەپڵ نوێترین ئایپۆدی خۆی بەناوی ipod touch ناساند، ئەو ئایپۆدە نوێیە دەكرێ بڵێین جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆنی 4دا نییە، تەنیا ئەوەندە كە بەهۆی ئەوەوە ناكرێ پێوەندی تەلەفۆنی دابمەزرێنی، سایزەكەشی بە بەراورد بە ئایفۆنی 4 باریكترە. خاوەنی دوو كامێرایە یەك لە پێش و یەك لە دواوە كە دەكرێ بە كامێراكەی پشتەوە بە كوالێتی 720dip فیلم هەڵبگریەوە. جگە لەوەش دەكرێ بە كامێراكەی پێشەوەی لەگەڵ ئایپۆد و ئایفۆكانی دیكە پێوەندیت هەبێ. ئایپۆدی 4 وەك ئامرازێكی باش بۆ سوود وەرگرتن لە ئینتەرنێت دەگونجێت.
Top