چاككردنەوەی وێنە لە فۆتۆشۆپی CS5 دا

چاككردنەوەی وێنە لە فۆتۆشۆپی CS5 دا
بەبێ ریكلام كردن، دەبێ بڵێین پرۆگرامی فۆتۆشۆپ شا پرۆگرامی گرافیكییە، زۆرجار لە فایلی ITدا لەسەر گرنگی فۆتۆشۆپ دواوین، دوا ڤێرژنی فۆتۆشۆپ و پرۆگرامەكانی ئەدۆب، فۆتۆشۆپ CS5ـە. كە گۆڕانكارییەكی زۆری بە بەراورد بە ڤێرژنەكانی پێشووی خۆی تێدا پێكهاتووە. یەكێك لەو گۆڕانكارییانە چاكككردنەوەی وێنەیە، یان بڕینی بەشێك لە وێنەیە بەبێ ئەوەی هەستی پێ بكرێ. لە ڤێرژنەكانی پێشوودا بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە پێویستی بە ماندووبوون و وردبینییەكی زۆر هەبوو، بەڵام لە فۆتۆشۆپ CS5دا، فەرمانێكی سیحری تێدایە كە بە ئاسانی بەشە خراپ بووەكانی وێنە باش دەبێتەوە. یان بەشێك لە وێنە دەسڕێتەوە بەبێ ئەوەی كە هەستی پێ بكرێ. بۆ ئەم مەبەستە كاتێك وێنەیەك لە فۆشۆتۆپ CS5دا دەكەیەوە، دوگمەی J لێبدە، بە لێدانی ئەو دوگمەیە فەرمانی Spot Healing brush tool دەكرێتەوە. ئێستا هەر ئەوەندە بەسە بەو قەڵەمە سیحریەی كە تێدایە بەسەر بەشێك لە وێنەكەدا بێنن كەمەبەستتانە، بەبێ گرفت وێنە خراپ بووەكە باش دەكاتەوە.
Top