كاتژمێرەكانی داهاتوو سیستەمی بلوتووسیان دەبێ

كاتژمێرەكانی داهاتوو سیستەمی بلوتووسیان دەبێ
سیستەمی بلوتووس سیستەمێكە بۆ راگواستنی داتاكان لەمەودای كورتدا سوودی لێوەردەگیرێ. سیستەمی بلوتووس ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی چوارەم، واتە سیستەمی بلوتووسی 4، لە سیستەمی بلوتووسی چواردا جگەلەوەی خێرایی راگواستنەكان زۆرە، مەودای راگواستنەكەش لە 10 مەترەوە گەیشتۆتە 60 مەتر. سیستەمی بلوتووس تا ئێستا هەر لەنێوان كۆمپیوتەر و مۆبایلدا هەبوو، بەڵام لە داهاتوودا كاتژمێرەكانیش دەبنە خاوەنی بلوتووس و كاتژمێرەكان دەتوانن داتاكان هەڵبگرن و بگوازنەوە. جگە لە گواستنەوەی داتاكان بلوتووس بۆ فەرمان پێدانیش دەبێت، هەربۆیە جگە لە كاتژمێر تەلەڤزیۆنەكانیش دەبنە خاوەنی بلوتووس.
Top