گوگل لە پێشكەوتنی بەردەوامدا

گوگل لە پێشكەوتنی بەردەوامدا
سایتی گوگل، خزمەتگوزارییەكی نوێ لە سایتەكەیدا دروست كردووە كە گەر كەسێك بەدوای بابەتێكدا بگەڕێ، جا ئەو بابەتە هەواڵ بێت، یان بابەتێكی زانستی گرنگ، یان هەر بابەتێك كە بۆ بەكارهێنەرەكە گرنگە، دەكرێ سات بە سات گوگل لە بەدواداگەڕانەكەدا ئاگاداری بەكارهێنەرەكە بكاتەوە. بۆ روونكردنەوەی زیاتر گەر ئێوە بەدوای ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ دا بگەڕێن ئەو بابەتە سێرج بكەن، گوگل سات بە سات هەواڵ و بابەتی گرنگ لەو بارەوە بۆ بەكارهێنەرەكە بە ئیمێل رەوانە دەكات. ئەو خزمەتگوزارییەی گوگل بە (Realtime) ناسراوە. یان گەر بەدوای رووداوی گرنگ كە لە شوێنێكی جیهاندا روویداوە بگەڕێن و بزانن رووداوەكە بەكوێ گەیشت، گوگل سات بە سات لەسەر ئەم رووداوە ئاگادارتان دەكاتەوە.
Top