كامێرایەكی بچووك تایبەت بە منداڵان

كامێرایەكی بچووك تایبەت بە منداڵان
لەجیهانی دیجیتالیدا، جیهانی منداڵان جیاوازە، ئەوان زیاتر حەز لە ئامێرە رەنگاوڕەنگەكان دەكەن كە نزیك بێ لە جیهانی خۆیان. كۆمپانیای Digital blue بەم دواییانە كامێرایەكی نوێی دیجیتالی بۆ منداڵان بەرهەم هێناوە كە هەم كامێرای وێنەگرتنە و هەم كامێرای فیلم هەڵگرتنەوە. كامێراكە ناوی U-Turnـە، توانای هەڵگرتنەوەی فیلمی بە كوالیتێكی باشی هەیە. هەروەها شاشەیەكی LCD هەیە كە دەكرێ بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە. لەو كامێرایەدا دەكرێ ئێفێكت لەسەر وێنەكان دابندرێ و هەروەها دەتوانی فیلمیشی پێ مۆنتاژ بكەی.
Top