ئەو گوێزەی بە پەنجەكان شەحن دەبێتەوە
ئەوەی لەو وێنەیەدا دەیبینن پلەیەرێكی نوێیە كە دیزاینەكەی تا راددەیەك سەرنجڕاكێشە، ئەو بەرهەمە دیجیتالییە لەلایەن كۆمپانیایەكی چینییەوە بەرهەم هاتووە، زیاتر وەك گوێزێك دەچێت و سایزەكەشی بەقەد گوێزێكە، كە بە ئاسانی لە پەنجەكاندا جێ دەگرێ. خاڵی سەرنجڕاكێشی ئەم ئامێرە لەوەدایە كە تەنیا بە سوڕاندن لە پەنجەكاندا شەحن دەبێتەوە. ئەو ئامێرە هیچ دوگمەیەكی نییە تەنیا هەستیارە بە پەنجە مۆری خاوەنەكەی و بەهۆی پەنجەوە فەرمانەكان جێبەجێ دەكات.