موبایلێك هەڵدەستێتە سەرپێ

موبایلێك هەڵدەستێتە سەرپێ
وەك دەزانن كۆمپانیای نۆكیا یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایلە، هاندەكانی نۆكیا هەمیشە لە ریزی یەكەمەكانن. لەم دواییانەدا كۆمپانیای ناوبراو هاندێكی سەرنجڕاكێشی بەرهەم هێناوە كە دیزاینەكەی Jeremy Hopkins دایڕشتووە.
تایبەتمەندی ئەو هاندە لەوە دایە ئەوكاتەی كە پێوەندی بەو مۆبایلەوە دەگیرێ واتە ئەوكاتەی زەنگ لێدەدا، هاندەكە لە حاڵەتی ستوونی دەچێتە حاڵەتی ئاسۆیی، واتە هەم وەك رێزدانانێك بۆ پێوەندگرەكە و هەم وەك ئاگاداركردنەوەی خاوەنەكەی بەپێوە دەوەستێ. هەر كاتێكیش كە پێوەندییەكە تەواو بوو بە ئارامی دەچێتەوە حاڵەتی ستوونی.
Top