فۆرماتە دەنگ و رەنگییەكان بە كلیكێك بگۆڕن

فۆرماتە دەنگ و رەنگییەكان بە كلیكێك بگۆڕن
فۆرماتە دەنگ و رەنگییەكان جیاوازن، چونكە ئەوئامێرانەی ئەو فۆرماتانە دەخوێننەوە جیاوازن، بۆ نموونە ئەو فۆرماتەی كە مۆبایل سوودی لێ دەبینێ، كۆمپیوتەر سوودی لێوەرناگرێ، هەربۆیە گرفتێك كە هەمیشە دێتە پێش ئەوەیە كە ئەو كلیپە یان ئەو گۆرانییەی كە لەسەر كۆمپیوتەر هەیە ناكرێ بیخەیە سەر مۆبایل بەبێ گۆڕینی فۆرماتەكەی.
پرۆگرامی mediaEspresso پرۆگرامێكی زۆر بەهێزە بۆ گۆڕینی فۆرماتی فایلە دەنگی و رەنگییەكان. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانن ڤیدیۆ كلیپەكانتان بگۆڕن بۆ هەر فۆرماتێك كە نیازتان هەبێت. ئەو پرۆگرامە خێراترین پرۆگرامی گۆڕینی فۆرماتە. بەهۆی پرۆگرامی mediaExpresso كوالیتی وێنەكان لە گۆڕانكاریدا هیچ دانابەزێت. هەندێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- توانای گۆڕینی هاوكاتی چەند فایل پێكەوە.
- خێراییەكی زۆر لە كاتی گۆڕینی فۆرماتێكدا.
- بە شێوەی ئۆتۆماتیكی توانای ناسینی ئەو ئامێرەی كە بە سیستەمەكەوە پەیوەنددراوە.
Top