لاپتۆپ هاردەكەی گەیشتە 4 ترابایت

لاپتۆپ هاردەكەی گەیشتە 4 ترابایت
كۆمپانیایەكی كەنەدی بەرهەمهێنی كۆمپیوتەر، لاپتۆپێكی بەرهەم هێناوە كە توانای خەزنكردن لە هاردەكەیدا 4 ترابایتە و خێرایی CPUیەكەی زیاتر لە شەش هەزارە.
ئەو لاپتۆپەكە بە Panther2 ناسراوە، وەك باشترین جێگرەوەی "ۆرك ستەیشن" بۆ كاركردن لەسەر پرۆگرامە زۆر قورسە گرافیكییە پێشكەوتووەكان سوودی لێوەردەگیرێ.
توانای داكردنی داتا لەو لاپتۆپە، هەروەك ئاماژەی پێدرا، زۆر لە كۆمپیوتەر دیسكتۆپ زیاترە، خاوەنی چوار درایڤی سەربەخۆیە كە پێكەوە لە پەیوەندی دان.
لاپتۆپەكە شاشەكەی 17 ئینجە و رامەكەی 24 گیگابایتە، كامێراكەی 3 میگاپیكسلە. لە ریزی باشترین وێبكامەكان دایە..
Top