بە ئیمێل و لە رێگای دوورەوە كۆمپیوتەر كۆنترۆڵ بكەن

بە ئیمێل و لە رێگای دوورەوە كۆمپیوتەر كۆنترۆڵ بكەن
رەنگە بڕوانەكەن و لاتان سەیر بێ كە بكرێ لە رێگای دوورەوە تەنیا بە ئیمێل كۆمپیوتەر كۆنترۆڵ بكەن، بۆ نموونە ئێوە لە سەفەرتان كردووە بۆ شارێكی دیكە و لەوێوە فەرمان بدەنە كۆمپیوتەری ماڵەوەتان كە بكوژێتەوە یان هەڵبێت. هەروەها زۆربەی فەرمانەكانی دیكە لە بە ئیمێل جێبەجێ بكەن. بەهۆی پرۆگرامی Tweet Mypc ئێوە دەتوانن فرمانەكانی وەك كوژاندنەوە و هەڵكردن، قفڵ كردن و دانلۆد كردن و فەرمانەكانی دیكە بۆ كۆمپیوتەرەكەتان بنێرن.
شێوازی بەكارهێنانی پرۆگرامەكە زۆر ئاسانە، لەسەرەتادا پرۆگرامەكە لە ئینتەرنێت دابەزێنن و پاشان دەبێ حەتمەن لە سایتی تویتەردا ئەندام بی، كە ئەندام بوونیش لەوسایتەدا زۆر ئاسانە، ئێستاكە لە رێگای ئیمێلەوە فەرمانێك بۆ پرۆگرامەكە دەنێردرێ ئەو پرۆگرامە ئەو فرمانە وەردەگرێ و جێبەجێی دەكا. فەرمانەكانیش بریتین لە: كوژاندنەوە، log Off كردن، دابەزاندنی فایلەكان، قفڵ كردنی كۆمپیوتەر...تاد. پرۆگرامەكە دەتوانن لەو لینكە وەربگرن. http://www.4shared.com/file/tASSZG4h/TweetMyPC_Setup.html
Top